کانونی یه‌که‌م 21, 2022 11:03 Asia/Tehran
  • پەیامێک لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە بۆ دەستەڵاتدارانی پارتی دادوگەشە: چاوەڕێی سندوقەکانی دەنگدان بن

«سەڵاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر ئەو ھێرشانەی کراونەتە سەر ئەندامانی پارتەکەی پەیامێکی ھەڕەشاویی لە زیندانەوە ئاراستەی کاربەدەستانی دادوگەشەکردو ڕایگەیاند: چاوەڕێی سندوقەکانی دەنگدان بن.

«سەڵاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (ھەدەپە) رایگەیاند، کورد هیچ کاتێک هێرشکردنەسەر بەرپرسانی هەدەپەی لەبیر ناچێتەوە.

ناوبراو ڕوولە دەسەڵاتدارانی تورکیاش پێی داگرت، ئێوە هێشتا زلـلەتان بەر نەکەوتووە، چاوەڕێی سندوقەکانی دەنگدان بن، لەوێ زللـەی خۆمان دەوەشێنین.

ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی هێرشکرانەسەر بەرپرسانی هەدەپە لە ئەستەمۆڵ و پارێزگاکانی دیکەی تورکیا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە  ئاماژەی بەوەش کرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا لەمێژە سنورەکانی خۆیان تێپەڕاندووە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، کورد هیچ کاتێک ئەو هێرشانە لە یاد ناکات، بۆیە بە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە دەڵێین،کورد ئەو زلـلەیەی لە «فەرهاد ئەنجو» درا هەرگیز لەبیری ناچێتەوە، ئێوە هێشتا زلـلەتان بەر نەکەوتووە، بەڵام چاوەڕێی سندوقەکانی دەنگدان بن ، لەوێ تۆڵەی ئەو زللـەیەتان لێ دەکرێتەوە.

قسەکانی «دەمیرتاش» دوای ئەوە دێت کە ،پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی رابردوو بە بەشداریی ژمارەیەک لە کەس وکاری زیندانیان خۆپێشاندانێک لە ناوچەی «کادیکۆی ئەستەمۆڵ»، بەڕێوەچوو، «فەرهاد ئەنجو» هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی ئەستەمۆڵی هەدەپە کە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکەدا کردبوو، لەلایەن پۆلیسێکەوە زلـلەیەکی لێدرا. بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی لێدانەکە کاردانەوەی زۆری بەدوادا هات.

سەرپەیڤ