کانونی یه‌که‌م 24, 2022 13:56 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش: ئاشکراکردنی لایەنەکانی پشت پەردەی هێرشەکەی پاریس لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسایە

«سەڵاحەدین دەمیرتاش»،هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) رایگەیاند: ئاشکرا کردنی لایەنەکانی پشت پەردەی هێرشەکەی پاریس لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسایە.

«سەڵاحەدین دەمیرتاش»،هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر ڕایگەیاند:  ئاشکرا کردنی لایەنەکانی پشت پەردەی هێرشەکەی پاریس کە بووە ھۆی کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی  سێ کەسی دیکە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسایە.

دەمیرتاش، لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھێرشکردنە سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی پاریس ئەحمەد کایا سەرکۆنە دەکەم، پرسە و سەرەخۆشیم بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و ھەروەھا بۆ گەلەکەمان ڕادەگەیەنم و ، هیوای شیفا بۆ بریندارەکانیش دەخوازم.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کردووە کە، ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی پشت هێرشەکە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەرەنسادایە.

رۆژی هەینی بەهۆی تەقەکردن لە بەردەم ناوەندێکی رۆشنبیریی کورد لە پاریس سێ شارومەندی تورکیا کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە کە، «ئیمانوئێل مەکرۆن»، سەرۆک کۆماری فڕەنساش لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بەو ڕووداوە ڕایگەیاند: کوردەکانی فڕەنسا بوونەتە ئامانجی هێرشێکی قێزەون لە پاریس، بیرمان لای قوربانییەکان و خێزان و ئازیزانیانە.

سەرپەیڤ