کانونی دوھەم 12, 2023 10:46 Asia/Tehran
  • باڵوێزی نوێی تورکیا لە ئیسرائیل دەستی بە کارەکانی کرد

«شاکر ئۆزکان تێرۆنلار»، باڵوێزی نوێی تورکیا لە فەلەستینی داگیرکراو (ئیسرائیل)، بڕوانامەی خۆی پێشکەش بە «ئیسحاق هەرزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «شاکر ئۆزکان تێرۆنلار» باڵوێزی نوێی تورکیا لە فەلەستینی داگیرکراو بە فەرمی چالاکیی خۆی بە پێشکەشکردنی بڕوانامەکەی بە «ئیسحاق هەرزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی دەست پێ کرد.

«تێرونلار» یەکێکە لە دیپلۆماتکارە بەئەزموونەکانی تورکیا، پێشتر وەک باڵیۆزی تورکیا لە بەنگلادیش و هیندستان و کونسوڵخانەی گشتی لە قودس کاری کردووە.

«هێرتزۆگ» لە میانی مەراسیمی وەرگرتنی بڕوانامەی باڵوێزی نوێی تورکیا لە فەلەستینی داگیرکراو بە فەرمی بانگهێشتی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیای کرد بۆ سەردانی تەلەبیب.

لە هەمان کاتدا نزیکەی سێ حەوتە لەمەوبەریش «ئیریت لیلیان» باڵوێززی نوێی ڕژێمی زایۆنی لە تورکیا، بڕوانامەی خۆی پێشکەش بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا بەردەوام بانگەشەی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین دەکات لە دژی داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەڵام ئەم پشتیوانییە ھەتا ئێستا تەنیا لە قسەدا بووە.

 

سەرپەیڤ