کانونی دوھەم 12, 2023 16:59 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش: هەمومان ڕزگارمان دەبێت لەم دەستەڵاتە چەوسێنەرە

«سەڵاحەدین دەمیرتاش»هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانی ئیدرنەوە پەیامێکی ئاڕاستەی «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و رایگەیاند: هەموان کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ڕزگارمان بێت لەم دەسەڵاتە چەوسێنەرە، بۆ ئەو گۆڕانکارییەش خەڵک بڕیاری خۆی داوە، ئەم بابەتەش کۆتایی هاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی زێدەرەکانی ئاستی ناوچەکە، «سەڵاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە ڕێگای توییتەرەوە پەیامێکی ئاڕاستەی «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لە بەشێکی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە:هەموان کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ڕزگارمان بێت لەم دەسەڵاتە چەوسێنەرە، بۆ ئەو گۆڕانکارییەش خەڵک بڕیاری خۆی داوە، ئەم بابەتەش کۆتایی هاتووە.

هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، هەرچەندە مشتومڕی ڕۆژانی کۆتایی دیاری دەکەن کە کام بژاردە لەبەردەماندا لەسەر دەنگدانەکە هەڵدەبژێرین، بەڵام تاکە شتێک کە لە ئێستادا دڵنیاین ئەوەیە کە هەمومان ڕزگارمان دەبێت لەم دەسەڵاتە چەوسێنەرەو کەسیش ناتوانێت ئەوە بگۆڕێت، ئەگەریش تۆ دەپرسیت بۆ؟ دەڵێم چونکە خەڵک بڕیاری خۆی داوە، ئەم بابەتە کۆتایی هاتووە.

«سەڵاحەدین دەمیرتاش» ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێمە ئاگاداری هەموو ئەو یارییە گڵاوانەین کە ئەنجامی دەدەیت و هەموو ئەو داوو تەڵانەی کە دایدەنێیت، بۆیە ئێمە ڕێگەت پێنادەین بۆ خولێکی تر گەلەکەمان ئەشکەنجە بدەی، لەو پێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کار دەکەین کە باوەڕیان بە دیموکراسی هەیە و داوایان لێدەکەین ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و هێزیان بۆ بردنەوە یەک بخەن.

سەرپەیڤ