شوبات 06, 2023 12:40 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا

بومەلەرزەکەی تورکیا تا ئێستا ٢٨٤ کوژراو و ٢٣٢٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕیختەر کاتژمێر ٤:١٧ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٤:١٧ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر چەندین پارێزگای باشووری تورکیا لە تەنیشت سنوورەکانی سوریای هەژاند و زیانی زۆری گیانی و دارایی بۆ هەردووک وڵاتەکە لێ کەوتەوە.

هێشتا ھەواڵێکی ڕێک لە بارەی ڕادەی زیانە داراییەکانی ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام هەر ساتێک ژمارەی قوربانی و بریندارەکان ڕوو لە زیادبوون دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتووەتە ٢٨٤ کەس.

«سولەیمان سۆیلو» وەزیری ناوخۆی تورکیا وێڕای ڕاگەیاندنی بەردەوامیی ھەڵمەتی فریاگوزاری، ڕوودانی چەند پاشەلەرزەیەکی لە ناوچە لێقەوماوەکان ڕاگەیاند. ناوەندی تۆمارکردنی بومەلەرزەی تورکیا ڕوودانی شەش پاشەلەرزە بە گوڕی زیاتر لە شەش پێوەری ڕێختەر لە باشووری ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە.

بە قسەی شایەتحاڵان ئەم بوومەلەرزەیە نزیکەی خولەکێکی خایاندووە و خەڵکی تووشی شڵەژان کردووە. خەڵکێکی زۆر لە سەرمای زستاندا هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

هولوسی شاهین، پارێزگاری پارێزگای «مالاتیا» لە باشووری تورکیاش ڕایگەیاندووە کە، تا ئێستا لە بوومەلەرزەکەی ئەم پارێزگایە٢٤کەس گیانیان لەدەست داوەو٤٢٠ کەسیش برینداربوونە و ١٤٠ باڵەخانەش داڕووخاون.

«ساڵح ئایهان» قایمقامی شانلی ئۆرفای باشووری ئەم وڵاتەش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لەم پارێزگایەدا١٧کەس گیانیان لەدەست داوەو٧٧هاوڵاتی برینداربوونەو١٩باڵەخانەش بەتەواوی داڕووخاون.

بوومەلەرزەکەی تورکیا بێجگە لەم وڵاتە سوریا، لوبنان،فەلەستین،عێراق،ئوردن، میسر و عەرەبستانیشی گرتووەتەوەو لە سووریادا گیان لە دەست دانی ٢٣٧ کەس و بریندار بوونی ٥١٦ کەس و داڕووخانی کۆمەڵێکی زۆر بیناو باڵاخانەشی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ