ئەردوغان: له ساڵی 1939وه تورکیا بوومەلەرزەی وەھا گەورەی بە خۆیەوە نەبینیوە
سەرۆک کۆماری تورکیا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» وێڕای ئاماژە کردن بەو بوومەلەرزە قورسەی کە شەوی دووشەممە بەشێکی زۆری ناوچە سەر سنوورییەکانی ئەم وڵاتەی گرتەوە، وتی: له ساڵی 1939وه تورکیا بوومەلەرزەی وەھا گەورەی بە خۆیەوە نەبینیوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ناوچە سەر سنوورییەکانی تورکیا و سووریای گرته‌وه و زیانی گه‌وره‌ی لێکەوتەوە، سه‌رۆکی تورکیا ڕایگەیاند: له ساڵی 1939وه وەھا بوومه‌له‌رزه‌یەک ڕووی نەداوەو ئەمە گه‌وره‌ترین کاره‌ساته کە لەو بەروارەوە ھەتا ئێستا به‌سه‌ر تورکیا هاتبێت.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئامارێکی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌کانه‌وه راگه‌یاندو وتیشی، قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌که تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته پتر لە شه‌ش هه‌زار که‌س.
ئه‌ردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە، به‌پێی ئاماره‌کانی به‌رده‌ست، گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته 912 که‌س و هاوکات پێنج هه‌زار و 383 که‌سیش به‌هۆیه‌وه بریندار بوونە.
ئه‌وه‌شی گوتووه که تیمه‌کانی رزگارکه‌ر تا ئێسته توانیویانه دوو هه‌زار و 470 که‌س له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه و خانووه‌کان ده‌ربهێنن.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕیختەر کاتژمێر ٤:١٧ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٤:١٧ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر چەندین پارێزگای باشووری تورکیا لە تەنیشت سنوورەکانی سوریای هەژاند و زیانی زۆری گیانی و دارایی بۆ هەردووک وڵاتەکە لێ کەوتەوە.