شوبات 17, 2023 21:55 Asia/Tehran
  • تاڵانکردنی فرۆشگاکانی تورکیا لە جەنگەی بارودۆخی دوای بوومەلەرزە

هاوڵاتییەکی تورک گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر تاڵانکردنی فرۆشگایەک لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتیی تورکیاوە لە جەنگەی قەیرانی بوومەلەرزەکەدا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵ، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کۆمەڵێک هاوڵاتیی تورکیا فرۆشگایەک تاڵان دەکەن و گرنگی بە هاواری تۆمارکەری ڤیدیۆکەش نادەن کە ئەم کارە بە «حەرام» دەزانێت. شوێنی ئەم ڕووداوە لەم ڤیدیۆیەکەدا باس نەکراوە.

پێشتر تیمە ئەمنییەکانی تورکیا لانیکەم ٩٨ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە تۆمەتباربوون بە تاڵانکردنی بینا زیانلێکەوتووەکان یان ڕابواردن بە قوربانییەکان دوای ئەو بوومەلەرزە قورسانەی کە تەواوی ناوچەکەی هەژاند بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەنادۆل، تیمە ئەمنییەکان ١١ هەزار دۆلار و ٢٠ مۆبایل و هەشت لاپتۆپ و ٥ کەلوپەلی ناوماڵ و ٦ دەمانچە و سێ تفەنگ و زێڕوزیوو کارتی بانکییان کە هی کەسانی جۆربەجۆر بووە دۆزیوەتەوە.

هەروەها دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی خۆناساندنیان بەناوی فریاگوزارو هەوڵدان بۆ دزینی شەش بارهەڵگر خۆراکی  قوربانیانی بوومەلەرزە لە پارێزگای هاتای دەستگیرکران.

سەرپەیڤ