لافاو لە ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i415922-لافاو_لە_ناوچە_بوومەلەرزە_بەرکەوتووەکانی_تورکیا
بارانێکی بەخوڕ و لافاو لە پارێزگای «شانلی ئۆرفا» چوار کەس و لە پارێزگای «ئادی یامان» کەسێک گیانیان لەدەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2023 14:43 Asia/Tehran
  • لافاو لە ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی تورکیا

بارانێکی بەخوڕ و لافاو لە پارێزگای «شانلی ئۆرفا» چوار کەس و لە پارێزگای «ئادی یامان» کەسێک گیانیان لەدەست دا.

«ئادی یامان» و «شانلی ئورفا» لە باشووری تورکیا کە نزیکەی پێنج حەوتە لەمەوبەر بوومەلەرزەیەکی ترسناک تیای دا ڕووی دا، دوای بارانبارینێکی بەخوڕ لە دوێنێ و ئەمڕۆ چوارشەممە لافاویان تیادا ھەستاوە.

ئادیەمان و شانلیورفا لە باشووری تورکیا کە نزیکەی پێنج هەفتە لەمەوبەر بوومەلەرزەیەکی ترسناک ڕوویدا، دوای بارانبارینی بەخوڕ لە ماوەی ڕۆژێکی ڕابردوودا و ئەمڕۆ چوارشەممە لافاویان لێ کەوتەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانیی پارتی داد و گەشە ڕاشیگەیاند، نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار دانیشتووی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو لە 433 هەزار خێمە و کانێکس دا دەژین، بەڵام بەداخەوە بەشێک لەو ناوچانە دوێنی و ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بەگوتەی «سولەیمان سۆیلو» وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەم ڕووداوە سروشتییەدا لانیکەم دە کەس بێسەروشوێن بوون کە دوو ئاگرکوژێنەوەشیان تێدایە، شەقامەکان بوونەتە دەریاچە و ئۆتۆمبێلێکی زۆر ژێرئاوکەوتوون.

شەوی ڕابردوو بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زۆرێک لە شەقامەکانی شارەکە ژێرئاوکەوتوون.