May 05, 2023 21:33 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی تورکیا: بایدن پشتیوانی لە دوژمنانی ئەردۆغان دەکات

نوێنەری پارتی دادو گەشە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: «جۆ بایدن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا پشتیوانی لە دوژمنانی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» دەکات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا.

«ئەحمەد حەمدی چەملی» نوێنەری پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمەیادین، جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی ئێستای ئەم وڵاتە گرنگترین هەڵبژاردنە لە مێژووی تورکیادا و هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە، ئینجا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی مەیدانییەوە لەوە تێگەییشتم کە دەنگەکانی پارتی دادو گەشەپێدان ڕوو لە زیادبوون دەکات و ئەو تۆمەتانەی پارتی ئۆپۆزسیۆنی "گەلی کۆماری" لە دژی پارتی داد و گەشەپێدان دەیکەن ڕاست نین و دەبێ شەرم بکەن.

«ئەحمەد حەمدی چەملی» بانگەشەی ئەوەشی کرد کە تورکیا ئێستا لە یەکێک لە قۆناغە گرنگەکانی دیموکراسیدایە لە مێژووی خۆیداو ئەم هەڵبژاردنە دەکرێت بە هەڵبژاردنی هاوپەیمانییەکان وەسف بکرێت.

نوێنەری پارتی دادو گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە قسەکردن لەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی عەفرین پەیوەندی بە دیموکراسیەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە تیرۆر و پشتیوانییەکەیەوە هەیە، ئاسایشیش لە سوریا یەکێکە لە ئەولەویەتەکان.

سەرپەیڤ