تشرینی دووه‌م 26, 2023 10:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بە پێشێلکاری بەها مرۆیەکان پێناسە کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆکی تورکیا دوێنێ هەینی وێڕای ئاماژە بە کرانە ئامانجی  زۆرتر لە شەست هەواڵنێر لەلایەن زایونیستەکانەوە وتی: ئیسڕائیل ئەو هەواڵنێرانەی کوشتوون کە بۆ گەیاندنی هەواڵی تراژیدیای مرۆیی غەززە بە گوێی خەڵکی جیهان.

ڕژیمی زایونیستی کە بە بڕینی ئاووکارەباو خواردن و تووشی دڕندەکاری نێو شەڕ هاتوە بەهۆی بڕینی پەیوەندی خەڵکی غەززە لەگەڵ دەرەوەی ئەو کەرتە هەوڵی داوە بۆ شاردنەوەی زۆرداریەکانی.

ئەردۆغان لە هەمان کات دا ئاماژەی کردە بڵاوکرانەوەی هەواڵی درۆ لەلایەن زایونیستەکانەوەو وتی کە ناوەندی خەبات بەدژی هەواڵی درۆی تورکیا زۆرتر لە سەد هەواڵی چەواشەو ساختەی ڕژیمی زایونیستی ناس کردوەو لە ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبرەوە هەموو ئەو شتانەی کە گرینگن بۆ مرۆڤایەتی لە غەززە پێشێل کراوەو دڕندەکاری و قەڵاچۆیەکی زۆر کراوەو لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە گارانتی ئاشتی و سەقامی جیهانی لەئەستۆیە، لەو پەیوەندیەدا هیچ کارێکی نەکردوە.

سەرپەیڤ