کانونی یه‌که‌م 02, 2023 08:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا بە توندی ڕەخنەی لە بێدەنگیی کۆمەڵگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان گرت سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی زایۆنی سەبارەت بە ئەگەری کەڵک وەرگرتن لە بۆمبای ئەتۆمی لە غەززە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، پێنجشەممە لە وتارێکدا، وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەو ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ڕژێمە بۆمبای ئەتۆمیی هەیە و بەوتەنی بوونی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ، وتی: لە ناتانیاهۆ دەپرسم... بۆمبای ئەتۆمیت هەیە یان نا .. بوێرانە وەڵام بدەرەوە... بۆمبای ئەتۆمیت هەیە؟ ئەوەتا ئێستا هەجەڵت هاتووە هەرچەندیش  بۆمبای ئەتۆمیت هەبێت هەر خەریکی دەڕۆیت.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە باسی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی دەکەن... بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە دەرناکات.

ئەم قسانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە هاتنە ئارای سیاسەتی دووفاقانە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەبارەت بە پرسی فەلەستین و شەڕی غەززە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە.

مەتین جەیهان، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورکیا، وێڕای ڕەخنە گرتنی توند لە سیاسەتی دووفاقانەی ئەردۆغان لە مەڕ ڕژێمی زایۆنی و بڵاو کردنەوەی  لیستی زیاتر لە ٢٠٠ کەشتیی بارهەڵگرتن لە تورکیاوە بۆ تەلەبیب کە بەرهەمی جۆراوجۆری وەک نەوتی خاو، ئاسن و پۆڵایان هەڵگرتبوو، وتی: ئەردۆغان بە قسە لە فەلەستین و لە واقیعدا پاڵپشتیی لە ئیسرائیل دەکات ، جیهان وتیشی : دەوڵەتی ئەردۆغان هەر لە سەرەتای لەشکرکێانی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە، بە ڕواڵەت حکومەتی ئەردۆغان پشتیواینی فەلەستین دەکات، بەڵام ٢٧٢ کەشتی لۆجستیکی بۆ ئیسرائیل دابین کردووە.

سەرپەیڤ