ڕەخنەی ئەردوغان لە جەنایەتەکانی نەتانیاهوو لە غەززە
ئەردوغان بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی نەتانیاهوو لە غەززە بەهیوای دەربازبوون لە دادگەیی کرانی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کاتی گەڕانەوەی لە یونان لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە شەیڕ غەززە و جەنایەتەکانی رژێمی ئیسراییل و نەتانیاهوو دژ بە خەڵکی ئەم ناوچەیە وتی: نەتانیاهوو جەنایەتەکانی لە غەززە لەبەر زیاتر کردنی تەمەنی سیاسیی خۆی و هەروەها هەڵاتنی لە دادگەیی کران ئەنجام دەدات. سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت؛ ئەگەر نەتانیاهوو بڕوات، ئەم ناوچە ئاشتی و ئارامی بە خۆیەوە دەبینێ.
ئەردوغان نەتانیاهووی بە قاتڵ و قەسابی غەززە ناو برد و شووبهاندیشی بە "میلۆشۆڤیچ"ی سەرۆک کۆماری یوگوسلاڤیا، ناسراو بە قەسابی باڵکان کە لە دادگەی نێودەوڵەتیدا دادگەیی کرا.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: نەتانیاهوو و یارمەتیدەرەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئیسراییل دەبێ دادگەیی بکرێن. ئێمە بە سێ هەزار پارێزەرەوە پێ و شوێنی ئەم پرسە دەگرین.