ئادار 10, 2024 12:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی بە ئەنجامدانی تاوانکارییەکانی لە غەززە، ناوی خۆی لە تەنیشت ناوی هیتلەر، موسولینی و ستالین وەک "نازییەکانی سەردەم" تۆمار کرد.

"رەجەب تەییب ئەردۆغان" لە لێدوانێکی لە پەنجاو سێیەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ناوەندی زانست لە ئەستەمووڵ پێی داگرت: بنیامین نەتانیاهو و کابینەکەی بە ئەنجامدانی تاوان بەدژ مرۆڤایەتی لەغەززە، ناوی خۆی لە تەنیشت ناوی هیتلەر، موسولینی و ستالین وەک "نازیەکانی سەردەمی ئێمە" تۆمار کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا کە وڵاتەکەی پەیوەندیی بەربلاوی لە کەرتی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ رژیمی منداڵکوژی ئیسرائیلدا هەیە، وتی: "تائێستا زیاتر لە٣٢هەزار فەلەستینی بەهۆی پەلاماری راستەوخۆی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی سیڤیل شەهیدو پتر لە٧٢هەزار فەلەستینیش بریندار بوون".

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بکرانی کۆمەڵکوژیی لە غەززە، پێشتر لای ویژدانە مرۆییەکان ئیدانەکراون و ئێمەش هەنگاوگەلی پێویست بۆ وەڵامدانەوەیان لەبەردەم مافە نێودەوڵەتییەکاندا هەڵدەگرین. ناوبراو لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی: مخابن جیهانی ئیسلام بە حەشیمەتێکی نزیک دوو ملیارد کەسیی نەیتوانیوە بەتەواوەتی ئەرکی برایەتیی خۆی لەهەمبەر گەلی فەلەستیندا جێبەجێ بکات.

ئەو قسانەی ئەردۆغان لەکاتێکدا هاتووەتەئاراوە کە تورکیا کە دابینکەری سەرەکیی سوتەمەنی و خۆراکە بۆ رژیمی زایۆنیستی، لە پێنج مانگی رابردوودا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو رژیمە لەهەموو کەرتەکاندا، بەشێوەیەکی بەرچاو پەرە پێداوە.

سەرپەیڤ