نیسان 04, 2024 11:30 Asia/Tehran

لەدوای ئەوەی کە دادگەری تورکیا "عەبدوڵڵا زەیدان"ی شارەوانی هەڵبژێردراوی شارە گەورەکەی وان"ی سەر بە دەم پارتی لەلایەن شیاویەتی بۆ ئەو پۆستە بەرپەرچ دایەوە، بەربژێرێکی ئاکەپەی وەک شارەوان ناساند، شەقامەکانی شارە کوردیەکانی تورکیا، بوە گۆڕەپانی شەڕی نێوان هێزەکانی پۆلیس و خەڵک.

دوو ڕۆژ لەدوای بیرێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان و کارگێریە خۆجێیەکان لە تورکیا دادگایەکی ئەو وڵاتە بەدەرکردنی بڕیارێک عەبدوڵڵا زەیدانی شارەوانی هەڵبأیردراوی شارە گەورەکەی وان"ی سەر بە دەم پارتی لەلایەن شیاویەتی بۆ ئەو پۆستە بەرپەرچ دایەوە بەربژێرێکی ئاکەپەی وەک شارەوان ناساند، کە لەئاکامی دا کەوشەنی ئەو شارەو شارە کوردیەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بۆوێنە ئیستامبووڵ و جوولەمێرگ بوونە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی وشەڕی نێوان هێزەکانی پۆلیس و خەڵک.

بەپێی هەواڵە ڕاگەیاندراوەکان لەیلا زانای کەسایەتی سیاسی کوردو باشاک دیمرتاشی ڕامیارکارو هاوژینی سەلاحەدین دیمیرتاش هاوڕی لەگەڵ شاندێکی دەم پارتی گەیشتنە وان و پۆلیسی ئەو وڵاتەش بە گەمارۆدانی شوێنی حەوانەوەکەیان هەوڵ دەدا کە بەربگرێ بە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خەڵکی ئەو شارە.

بڕیاروایە ئەمڕۆش سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ بۆشاری وان و بۆماوەی پازدە ڕۆژ، لەلایەن پارێزگاری ئەو شارەوە، چەند شاندی سەربە پارتەکانی دیکە، سەردانی ئەو شارە بکەن.

سەرپەیڤ