ئەردۆغان: دەزانین داڕێژەرانی کودەتا چ کەسانێکن
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بەرپرسانی ئەو وڵاتە باش دەزانن کە داڕێژەرانی پیلانی شیمانەیی کودەتا، چ کەسانێکن.
بەرلەوە، رۆژنامەیەکی تورکیا ڕایگەیاند، "رەجەب تەییب ئەردۆغان" پاش وشدارییدانی "دەوڵەت باغچەلی" سەرۆکی پارتی نەتەوەخواز(مەهەپە) لەبارەی ئامادەکاریی بۆ کودەتایەکی شیمانەیی، دانیشتنی بەپەلەی لەگەڵ سەرۆکانی هەواڵگریی و وەزارەتی دادەوانیی سازداوە.
ڕێکخراوە کارگێڕییەکان، دەرکرانی چەند ئەفسەری پۆلیس لە ئیدارەی ئاسایشی ئانکارا بەتۆمەتی پەیوەندییان بە ڕێکخراوی "ئایهان بورا کاپلان"، نیگەرانی بەرفراوانی بەدیهێناوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: کەسانێک کە دەیانەوێ قەرزیان بە فەتۆ (ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن کە لەلایەن تورکیاوە بە ترۆریستیی ناسراوەو تۆمەتبارە بە جێبەجێکردنی کودەتا لە ساڵی٢٠١٦)، بدەنەوە، قەت بێکار دانانیشن، ئێمە دەزانین کێ دارەدەستە و کێ پلاندانەریەتی.
رۆژنامەی سەباح لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، یەکەی هەواڵگریی پۆلیسی ئانکارا، لێپێچینەوەی کردووە لە٢٨٠ کەس لەوان بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی، ڕۆژنامەنوسان و کوڕی وەزیری دادەوانیی پێشوو.
بەپێی ڕاپۆرەکان، کودەتاچیان گومانلێکراوی ترافیک و قەرەباڵغیی ئینتێرنێت و پەیوەندییەکانی ئەوانیان خستبۆ ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی.