داواکاری ئەردۆغان بۆ بەڕێوەبرانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەلایەن سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە غەزە
سەرۆک کۆماری تورکیا خوازیاری بەرێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بوو، بەئامانجی بەرگرتن لە ژینۆسایدەکەی غەزە.
"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" بەڕاشکاوی ڕایگەیاند بێتوو بەر بە ڕژیمی زایۆنیست نەگیرێ ئیتر سیاسەتی داگیرکەرانەی ئەو ڕژیمە هیچ کات ڕاناگیرێ.
ناوبراو وتی: جیهانی ئیسلامی پێویستە هەنگاوێکی زۆرتر بهاوێژێ بۆ بەرگرتن لە ژینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە غەزە.
داواکاریەکەی ئەردۆغان بۆ ئەو کۆبوونەوە لەلایەن ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاندوە کە ژومارەی شەهیدەکانی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر ئەو کەرتە لە ١١ مانگ لەمەوبەرەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ٤٠ هەزارو ٩٨٨ کەس و ٩٤ هەزارو ٨٢٥ کەسیش بریندار کراون.
شایانی باسە ڕژیمی زایۆنیستی دانی ناوە بەوەی کە لەدوای یازدە مانگ شەڕ هێشتاش نەیتوانیوە ئامانجەکانی خۆی لەو شەڕەدا وەدەست بهێنی.