دەرکەوتنی بەڵگەی یارمەتیی نەوتیی ئەردوغان بە ڕژێمی ئیسراییل
نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا ماوەیەک لەمەوبەر وێنەگەلێکی سەتەلایەتی و بەڵگەگەلێکی هەڵگری دەیتای دەریاوانی لە پەرلەمانی تورکیادا خستە بەردەست کە یارمەتیی نەوتی ئەم وڵاتە بە ڕژێمی زایۆنی دەسەلمێنێ.
"گەرگەرلی ئۆغڵوو" نوێنەری پەرلەمانی تورکیا ئەمدواییە لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا وتی: حکومەتی ئەردوغان ئێستاش هەر یەکێک لە دابینکەرە سەرەکییەکانی نەوتی ڕژێمی زایۆنییە. ناوبراو وتیشی: گەمییەکانی ئێمە کەرەستەکانی پیشاندەری شوێن و جێگای خۆیان دەکوژاندەوە و بە لەونێک کە وەک بڵێی بەنیازن بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن دەجووڵانەوە، بەڵام ئێمە وێنە سەتەلایتیەکانمان لێکدایەوە و بۆمان دەرکەوت کە چەند گەمییەکی ئێمە کە هەڵگری نەوت بوون خۆیان گەیاندۆتە بەندەرەکانی حەیفا و ئەشدوود لە فەلەستینی داگیرکراودا.
پێشتریش بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئاماری تورکیا؛ حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە جەنگەی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە چەک و کەرەستەی جەنگیی فرۆشتبوو بەم ڕژێمە.