ئەردۆغان : سزادرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ زیان وخەسارێک کەلە غەززەی داوە زەرورە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی : نتانیاهۆ دەبێ لەدووی دانی ١٠٠ ملیارددۆلار زیان وخەساری گەیشتوو بە کەرتی غەززە بێت نە ئەمەکە لەدووی زێد ونیشتمانی جێگرەوە بێت بۆ دانیشتوانی ناوچە.
وتیشی: بڕوام ئەمەیە پیشنیاری دەرکردنی فەلەستینیەکان لە سەرزەویە فەلەستینیەکان کە هەزاران ساڵە لەوێ دەژێن نابێ بە جیدی بگرین .
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: نابێ بە ئیسرائیل ئیزن بدرێت هەتائەم ڕێگە وڕێبازە بەردەوام بکات بە جۆرێک کە هەست بکاتدوای ئەم هەمووکاولکاری وقەڵاچوو کردن وموسیبەتانە کە لە دانیشتوانی غەززەی داوە ، گوایە هیچ شتێک نەقەوماوە.
ئەردۆغان پیداگرت : حکومەتی ئیسرائیل سەرەتا دەبێ بۆ کاولکاریە ئەنجام دراوەکان لە غەززە سزا بدرێت ودوای ئەوە ئوپراسیۆنی ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچە دەسپێبکات. دەبێ ماڵەکان وزەوی گەلێک کە ئیسرائیل وشارۆچکە نشینە سەرەڕووکان لە فەلەستینیەکان دایانگرتووە بگەڕێننەوە بە خاوەنە سەرەکیەکانیان .