نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان : شاندی ڕیاز لەگەڵ پێشنیاری کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن ڕەزامەندییان دەربڕیوە
نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وتووێژەکان دا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن وتی : شاندی زیار بەرلە بەجێ هێشتنی کوێت، بەشێوەی نووسراوە لەگەڵ گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی یەمەن، ڕەزامەندی دەربریوە
بەپێی ڕاپۆرتی شەرقولئەوسەت، ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد بەڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی : بەجێهێشتنی وتووێژەکان لەلایەن شاندی ڕیازی بەمانای کۆتایی ئەم وتووێژانە نییە و ئێمە هەروا خەریکی وتووێژ لەگەڵ لایەنی تێکهەڵچوونی بۆ درێژەی کارین.
ناوبراو وتیشی : لە ڕۆژانی داهاتوو چوارچێوەی کاری دیاریکردووە و کۆبوونەوەی چڕۆپڕ لەگەڵ شاندی ئەنساروڵڵا و پارتی موتەمەری شەعبی و هەروەها لەگەڵ هەندێ بەرپرسی نێودەوڵەتی هاوپێوەند بە قەیرانی یەمەنمان هەبوو هەتا بواری هەڵگرتنی هەنگاوەکانی دواتر دەستەبەر بکرێت .
عەبدولمەلیک مەخلافی سەرۆکی شاندی وتووێژکاری ڕیاز شەوی سێ شەممە بەرلە بەجێهێشتنی کوێت لە فڕگەی ئەم وڵاتە وتی : وتووێژەکان هەروا درێژەی هەیە و ئێمە ئەم وتووێژانە نە دوادەخەین و نە کۆتایی پێ دێنین و بەرواری کۆتاییەکەشی حەوتەمی ئاگێست دیاریکراوە .
ناوبراو وتیشی: شاندی ڕیاز دوای مۆرکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی دڵخوازی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی یەمەن کوێت بە جێ دێڵێ هەتا مسۆگەر بوونی خۆی لەم وتووێژانە نیشان بدات .
وەخلافی هەروەها مۆرکرانی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن تاقمی ئەنساروڵڵا بە پێش مەرجێک بۆ گەڕاندنەوەی شاندی دخوازی بۆ کوێت ڕاگەیاند .