ئیسرائیل لەجینۆسایدی موسوڵمانانی میانمار دا دەوری هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i198051-ئیسرائیل_لەجینۆسایدی_موسوڵمانانی_میانمار_دا_دەوری_هەیە
ڕژێمی زایۆنی بە چەکی پێشکەش کراو بە دەوڵەتی سەربازیی میانمار لە جینۆسایدی موسوڵمانانی ئەم وڵاتە بەشداری هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2015 06:24 Asia/Tehran
  • ئیسرائیل لەجینۆسایدی موسوڵمانانی میانمار دا دەوری هەیە

ڕژێمی زایۆنی بە چەکی پێشکەش کراو بە دەوڵەتی سەربازیی میانمار لە جینۆسایدی موسوڵمانانی ئەم وڵاتە بەشداری هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم هەوڵەی ڕژێمی زایۆنی واتە دانی چەک بەمیانمار لەحاڵێکدایە کە ئەم ڕژێمە لە کوشتنی هەزاران کەس لە موسوڵمانانی فەلەستینیش بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەوری هەیە.
ڕاپۆرتگەلێکی زۆر دەڵێن پڕچەک کرانی سوپای میانمار لەلایەن تەل ئەبیبەوە ئەنجام دەبێت .
سەفەری بێ وێنەی " مین هونگ هالیینگ" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای میانمار بۆ ئیسرائیل و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی نیشاندەری ئاستی بەرزی هاوکاریی سەربازیی دوولایەن، تەیارکرانی ڕژێمی سەربازیی میانمار بە چەکی ئیسرائیلی و بن پێکردنی مافی مرۆڤ لە میانمارە .
لە ساڵانی ڕابردوودا کوشتنی بەرنامەبۆکراوی دەیان هەزار موسوڵمان لە میانمار لەلایەن توندڕەوانی بودایی و بێ دەنگەی ماناداری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمبارەوە، بووەتە هۆی ڕەخنە وگازندەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەوڵێک کە سەدان هەزار موسوڵمانیشی ئاوارەی وڵاتانی دیکە کردووە.
ئامانج لەسەفەری کاربەدەستانی سەربازیی بۆ ئیسرائیل، بەهێزکرانی پێوەندی نێوان دوو لایەن و تەیارکرانی سوپای میانمار بە شەڕئامێزەکانی ئسرائیل لەوان گەمی جەنگی لە چەشنی سوپردورا ڕاگەیەندراوە.