دەست بەکاربوونی گەورەترین تێلێسکۆپی رادیۆیی جیهان
-
گەورەترین تێلێسکۆپی رادیۆیی جیهان
پرۆژەی سازکردنی گەورەترین تێلێسکۆپی رادیۆیی جیهان کە بە ناوی FAST ناسراوە کۆتایی هات و پێشبینی دەکرێ هەڵمەتی بەڕێخستن و بەکارهێنانی فەرمیی تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی ئەنجام دەبێ .
بە دوای جێبەجێ بوونی دوایین قۆناخەکانی هەڵمەتی سازکرانی گەورەترین تێلێیسکۆپی رادیۆیی جیهان و تۆکمەبوون و دانرانی 4450هەمین پارچەی ئەم دیشەی وەرگری پێلە گەردوونیەکان کە 500 میتر قوترەکەیەتی ، هەڵمەتی سازکردنی کۆتایی پێهات .
ئەم تێلێسکۆپە رادیۆییە لە ناوچەی پینگ تانگ هەڵکەوتوو لە ویلایەتی گویژوو لە باشووری رۆژاوای وڵاتی جیهان هەڵکەوتووە .
لە قۆناخەکانی دانرانی پارچە جیاجیاکانی ئەم تێلێسکوپە رۆبۆتی تایبەتی دەکارهاتووە کە وردبینی و ئەمنیەتی کارەکەی بەرز کردووەتەوە . قوتری زارکی ئەم تێلێیسکۆپە نزیکەی 500 مەترە و سازکرانەکەی لە هاوینی ساڵی 2011 وە دەست پێ بووە .
ئەم تێلێسکۆپە کە گەورەترین تێلیسکۆپی جیهانە سێ ئەوەندەی نمونەی پێشووی خۆی واتە تێلێسکوپی رادیۆیی ئارسیبوو لە پۆرتۆریکۆ وردبینە و تێچووی سازکردنەکەی نزیکەی 700 ملیۆن یوان بەرانبەری 110 ملیۆن دوڵار مەزندە دەکرێ .