تشرینی دووه‌م 13, 2016 18:23 Asia/Tehran
  • ئاگردانی  سەدان کۆبینای سەربە مۆسۆڵمانان  لە ڕۆژئاوای  میانمار

هاوکات لە گەڵ درێژەی سەرکوتی موسوڵمانەکانی ڕوهینگیا لە میانمار ، وێنە سەتەلایتیەکان باس دەکەن لە ئاگردانی سەدان کۆبینای سەربە ئەوان لە گوندەکانی ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە

  چاودێری مافی مڕۆڤ  ڕۆژی  یەکشەممە  23   خەزەڵوەر  وێنەگەلێکی  لە  ئاگردانی   ماڵی   موسوڵمانەکانی   ڕوهینگیا   لە  ڕۆژئاوای  مینامار بڵاو  کردەوە . لێکدانەوەی   ئەو   وێنەگەلە   کە  بیستی  خەزەڵوەر   بڵاو کرایەوە   نیشان  ئەدات   کە ز یاتر  لە  400 بینا  لە  سێ   گوندی  موسوڵمان نشین  ئاگر  دراوە .  براد  ئادام   بەڕێوە بەری   بەشی     ئاسیا     لە  چاودێری   مافی  مڕوڤ   وتی   ئەو  وێنەگەلە  نیشان  ئەدات   کە  ئاستی  کاولکاری  لەو  شتەی  وا   ئێمە  لە  سەەرتاوە  بیرمان  لێ دەکرد   زیاتر  بووە .  بەڕێوە بەری    ئاسیای  چاودێری   مافی  مڕوڤ  لە  بەیاننامەیەکدا   کاربەدەستانی   دەوڵەتی   میانماری  بانگهێشت   بە  لەبەر گرتنی  خێرا   بۆ جێ بە جێ کرانی  دادگەری  و دابینی   ئاسایی  قوربانیان .  ئیالاتی  ڕاخین   لە  باکووری  میانمار   لە    شوێنی  لەدایک  بوونی  موسوڵمانەکانە    دوای   پەلاماری  کەسانی  نەناسراو   بۆ سەر  چەن    بنکەی  پولیسی    سنووری  لە  ژێر  چاودێری   توندی  ئاسایشی  دایە . هێزە     دەوڵەتیەکانی  مینامار   لە  مانگی   ڕابردوو   لە  درێژەی   پەلامارەکانی  خویان   دژی  موسوڵمانان   دەیان  کەس  لەوان  کوژراون  و  دەیان  کەسی    دیکە  گیراون .

لە  ساڵەکانی   ئەم  دواییە  ژۆمارێکی  زۆر   لە موسوڵمانانی  ڕوهینگیا    بە  هۆی  پەلاماری    ڕە شە بوداییە کان    لە  ئەیالەتی   ڕاخین  کوژران و یان   ئاوارە  بوونە .

سەرپەیڤ