گیرانی 234 کەس لە موسوڵمانانی روهینگیا لە میانمار
تشرینی دووهم 15, 2016 20:23 Asia/Tehran
سوپای میانمار لە بەیاننامەیەک دا باسی گیرانی 234 کەس لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە پارێزگەی راخینی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، سوپای میانمار ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لە کاتی بەدەستەوەگرتنی کۆنترۆڵی پارێزگەی زاخین لە لایەن هێزی ئاسایشی لە سەرەتای مانگی ئوکتوبەرەوە تائێستا 69 کەس لە موسوڵمانانی روهینگیا کوژراون و 234 کەسیش گیراون.
سوپای میانمارهەندێ ڕاپۆرتی سەبارەت بە توندوتیژی بەربڵاو بە دژی منداڵان و ئافرەتان و وێرانی بەربڵاو لەبەر ئاگرتێبەردان لە ماڵەکان وناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگەی راخین لە لایەن هێزی ئەم وڵاتەوە ڕەت کردەوە .
بەم حاڵە هەندێ میدیا باسی کوژران و بریندار بوونی سەدان موسوڵمانی روهینگیای کرد لە پەلاماری هێزی میانمار لە حەوتەکانی ڕابردوو .