سەدان موسڵمانی میانماری هەڵاتن بەرەو بەنگلادێش
سەدان موسڵمانی ڕوهینگیا لە ترسی توند و تیژی نواندنی سەربازانی میانمار هەڵاتوون بۆ بەنگلادێش، توند و تیژییەک کە تا ئێستا سەدان موسڵمانی کردۆتە قوربانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز؛ کاربەدەستانی بەنگلادشی ، فریاگوزارانی خۆجێی و ژمارێک لە دانیشتوانی ئۆردوگاکانی موسڵمانانی کۆچبەر لە بەنگلادش وتوویانە لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە لانیکەم ٥٠٠ موسڵمانی ڕووهینگیایی لە میانمارەوە هەڵاتوون بەرەو بەنگلادێش. موسڵمانانی هەڵاتوو لە توند و تیژی و کوشت و بڕی هێزە سەربازییەکانی میانمار لە چوار ئۆردوگای سەرسنووریی بەنگلادێشدا نیشتەجێ کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیسی سەرسنووریی بەنگلادێش ڕۆژی چوارشەممە پێشی گرت بە هاتنی ژمارێکی زۆر لە ڕووهینگیاییەکان بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتە. چالاکانی مافەوانیی میانمار باسی کوژران و قەڵاچۆ کرانی پلان بۆ داڕێژراوی موسڵمانان و هەروەها دەسدرێژی کرانە سەر ژن و منداڵ و ئاور بەردرانە ماڵیان بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە لە شاڵاوی تازەی توند و تیژی دژ بە ئەم کەمینە میانمارییە دەکەن.
سوپای میانمار ژماری موسڵمانە کوژراوەکانی بە ١٣٠ کەس راگەیاندووە. کاربەدەستانی بەنگلادشی دەڵێن ژمارێک لە کوژراوانی موسڵمان لە کاتی تێپەڕین بە سەر چۆمی "ناو" ( لە نیوان میانمار و بەنگلادش) و لە کاتی هەڵاتن لە توند و تیژیی هێزە سەربازییەکانی میانمار بە دەستی هێزەکانی سنوورپارێز کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز ژماری موسڵمانانی ڕووهینگیایی لە میانمار زیاتر لە ١.١ ملوێن کەسە و زۆربەیان لە ئەیالەتی قەیراناوی "ڕاخین" ژیان دەبەنە سەر؛ هەر ئەو جێگای کە بەرەوڕووی شەپۆلی تازەی توند و تیژی بۆتەوە. راپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سوپای ئەم وڵاتەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پیشاندەری ئەوەیە کە لە دوایین شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە سەربازییەکان و موسڵمانان لانیکەم ٢٨ موسڵمانی ڕووهینگیا کوژراون.
پارێزگەی باکووری ڕاخین شوێنی ژیانی کەمینەی موسڵمانی ڕووهینگیا و هاوسنوور لەگەڵ بەنگلادشە.
بە پێی راگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان موسڵمانانی ڕووهینگیا لە ڕیزی زوڵملێکراوترین کەمینەکانی جیهاندایە. ئەم خەڵکە ٤%ی سەرجەم حەشیمەتی میانمار پێک دێنن.