ڕێکخراوی نەتەوەکان : میانمار بەنیازی پاکتاوکردنی نژادیی موسوڵمانانی روهینگایە
جان ماکیسیک ئەندامی کۆمیساریای باڵای کاروباری پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : میانمار بەنیازی پاکتاوکردنی نژادیی کەمینەکانی موسوڵمانی روهینگا لە نێو خاکی ئەم وڵاتەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی بی بی سی ، ماکیسیک بەم کەناڵەی وت: هێزی چەکدار بە کوشتنی موسوڵمانانی روهینگا لە ئەیالەتی ڕاخین زۆربەی ئەوانی ناچار کرد هەڵێن بۆ بەنگلادش لە دراوسێتی ئەم وڵاتە.
هەندێ موسوڵمان لە شاری روهینگیا لە میانمار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە ئەم دواییە توانیان لەم وڵاتە هەڵێن و بچن بۆ بەنگلادش باسی ڕەوشی نالەباری ژیان و پەلاماری هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە بۆسەر کەمینەکانی موسوڵمانی ناوچەیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە شاری راخین بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس .
ئاوارەکانی میانمار لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی بی بی سی دەوڵەتیان تۆمەتبار کرد بە هەڵس و کەوتی دڕندانە بەڵام دەوڵەتی میانمار ئەم ئیدیعاگەلەی ڕەت کردەوە.
لایەنگرانی تاقمی کەمینەی موسوڵمانی روهینگیا چوارشەممەی ڕابردووش ڕایانگەیاند کە زۆرتر لە سەد موسوڵمانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژاوای ئەیالەتی راخین لەبەر ئۆپراسیۆنی دژە شۆڕشی دەوڵەتی ئەم وڵاتە کوژراون.
دەوڵەتی میانمار ئیدیعایان کردبوو کە هێرشبەران سەدان ماڵی ئاوەدانیان سووتاندووە بەڵام تاقمەکانی مافی مرۆڤ ٰ سوپا بە بەرپرسی ئەم ڕووداوە دەزانن.