تشرینی دووه‌م 28, 2016 16:31 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی بەربەرەکانێی دژی هەواڵی ساختە لە فەیسبووک دا

مارک زاکربرگ، دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کە لە ماوەی یەک و دوو ڕۆژی ڕابردوو بەرەو ڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە، باسی شێوەچارەسەرییەکی کردووە کە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بۆ پێشگرتن بە بڵاو بوونەوەی هەواڵ و دەنگ و باسی ساختە ڕەچاوی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،زاکربرگ کە لە ڕیزی لاوترین ملیاردێرەکانی ئەمریکایە، ڕۆژی شەممە لە بابەتێکدا کە لە پەیجەکەی خۆی لە فەیسبووک دا بڵاوی کردەوە، نووسی: دە با زانیاری گەیاندنی هەڵە بە هەند بگرین.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە: کارناسانی فەیسبووکیش ئێستاکە خەریکی لێکدانەوەی حەوت گەڵاڵەی پێشنیار کراون بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵ و دەنگ و باسی ساختە.

لێکدانەوەی بەبڕشتانەتری ناوەڕۆکی بابەتە بڵاوکراوەکان، پشتڕاست کردنەوەی جێی بڕوا بوونی ئەو هەوڵانەو زیادکردنی مۆرکێک لە بارەی ساختە بوونی ئەو هەواڵ و دەنگ و باسانەی کە بە شێوەیەکی بەڕبڵاو لە فەیسبووک دا دادەنرێن، لەو ڕێگاچارەسەرییانەن کە زاکربڕگ بۆ لێکدرانەوەیان لەنێو گروپی کارناسان دا ئاماژەی پێ کردوون.

دامەزرێنەری فەیسبووک وتووشیەتی: نابێ هەنگاوەکانی دژی بڵاو بوونەوەی دەنگ و باسە ساختەکان ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و هیوابڕینی کاربەران لەمەڕ ڕادەربڕین و بڵاو کردنەوەی بیروباوەڕی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

وێدەچێ کە ئەم ئاکام وەرگرتنەی کە هەواڵە ساختەکان گرفتێکی بەبڕشتانە لە فەیسبووک دا دێنە ئەژمار، زاکربرگی بەشێوەیەکی ئاشکرا تووشی دڵەخورپەو پەشۆکان کردبێت.

سەرپەیڤ