شوبات 09, 2017 17:44 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان : دەوڵەتی  میانمار  زیاتر لە 1000 موسوڵمانی ڕۆهینگایی  کوشتووە

کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایانگەیاند دەوڵەتی میانمار لە ڕەوتی ئوپەراسیونی ئەم دواییەی خۆی دژی موسوڵمانای ڕۆهینگیا لە پارێزگای ڕکاین زیاتر لە 1000 کەسی کوشتووە .

 دەوڵەتی  میانمار  دوای  ئەوەی  کە  گرووپێک  لە میلیشیاکان  تاوانبار کران  بە پەلامار  بۆ سەر  پولیسی  سنووریی  لە مانگی ئوکتوبر ، کەمپەینی  سەربازی  دژی  دانیشتوانی  ڕوهینگیا  لە ناوچەکانی  باکووریی  ئەو وڵاتە ی  دەس پێکرد  . دەوڵەتی میانمار یش  قەبووڵی کردووە  کە لەو ئوپراسیونەدا  ژۆمارێک  لە دانیشتوانی  ناوچە باکووریەکانی کوشتووە . بە وتەی یەکێک  لە کاربەدەستانی   باڵای  ڕێکخراوی نەتەوەکان  تا ئێستا  ئامارەکان   سەبارەت  بە  قوربانیانی  ئەو  ئوپراسیونە    سەدان  کەس  ڕاگەیندراوە  بەڵام  ئەو  ڕەقەمە  تەنیا   کەم  بایخ نیشان دانی ئەو  دۆخەیە   چۆنکوو   ئێمە    شایەتی  قوربانی  بوونی  هەزاران کەس لەو ناوچەیە داین لەو ناوەدا   وتەبێژی  سەرۆک کۆماری میانمار  دەڵێت  تازەترین  ڕاپۆڕتەکانی   فەرماندەرانی  ئەرتەش  نیشان  ئەدات  کە کەمتر  لە 100  کەس  لە  میلیشیاکانی  ڕوهینگیا  لەو ئوپراسیونەدا  کوژراون .  ئەو  وتەبێژە  لە وڵام  بە  پرسیارێک لە مەڕ ئەوەی کە کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ژۆماری  قوربانیانی  بە زیاتر لە 1000 کە س دەزانن  ڕاگەیاند : ئەو  ئامارەی  وا ڕێکخراوی نەتەوەکان   باسی  دەکات   زۆر  زیاتر   لە ئامارەکانی  ئێمەیە  و  ئێمە   دەبێ   بە شێوەی واقعی  ئەو پرسە   لێک بدەینەوە .


 

سەرپەیڤ