سوپای میانمار ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکانی ڕەت کردەوە
سوپای میانمار تاوانەکانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سەرکوت کردنی کەمینەی موسوڵمانەکانی ڕوهینگیا لەم وڵاتە ی ڕەت کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ڕۆژنامەی گلوباڵ نیوز لایت" میانمار لە وتارێکدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاوکرایەوە ئیدعای کرد، لەهەژدە بابەت تاوان لەدژی دەوڵەتی میانمار لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە ، هەموو ی بێ بنەماو ساختە بووە.
سەرکوت کردنی موسوڵمانانی ڕوهێنگیا لەلایەن سوپای میانمارەوە لە نۆهەمی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ی زائینی زەبریکی گەورە لە ئیعتباری دەوڵەتی ئەم ووڵاتە بوو. هێزە ئەمنیتیەکانی میانمار دەستیان دایە قەڵاچووی بەربڵاو و دەسدرێژی گروپی ڕوهینگیاییەکان کە بەقسەی نوسینگەی کومسیۆنیری باڵای مافی مرۆڤ ی ڕێکخراوی نەتەوەکان جەنایەت لەدژی مرۆڤایەتی وپاکتاوکردنی قومیەتی وهۆزی یە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی نەتەوەکان حەفتاو پێنج هەزار کەس لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە جەریانی ئەم هەڵمەتەی سەرکوت کردنی سوپای میانمار لەساڵی ڕابردووی زائینی هەڵاتن بۆ بنگلادش.