پشتگری پاڵەکیی ئەڵمانیا لە کووشتاری موسوڵمانانی ڕۆهینگیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i307511-پشتگری_پاڵەکیی_ئەڵمانیا_لە_کووشتاری_موسوڵمانانی_ڕۆهینگیا
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی لە ڕادەربرینیکی سەر سوور هێنەر لە کوشتاری موسوڵمانانی ڕۆهینگیا لە لایەن سوپا و بووداییەکانی میانمار ناڕاستەو خۆ لاگری کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2017 06:30 Asia/Tehran
  • پشتگری پاڵەکیی ئەڵمانیا لە کووشتاری موسوڵمانانی ڕۆهینگیا

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی لە ڕادەربرینیکی سەر سوور هێنەر لە کوشتاری موسوڵمانانی ڕۆهینگیا لە لایەن سوپا و بووداییەکانی میانمار ناڕاستەو خۆ لاگری کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، لە حالێکدا  زۆرینەی وڵاتان و ناوەندە نێو دەوڵەتیی و مافی مرۆڤییەکان لە وان ڕێکخراوی نەتەوەکان، تاوانکاری سوپا و بووداییەکانی ماینمار دژی موسولمانانی  ڕوهینگیایی یان شەرەمزار کردووە ، " زیگمار گابریەل" جەختیکرد سوپای ماینمار نابی سەرکۆنە بکەن .

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کە وڵاتەکەی لە هاوپەیمانەکانیی میانمارە بە دووپات کردنەوەی بانگەشەکانیی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە وتیشی پەلاماری موسولمانە رۆهینگیاییەکان بۆ سەر بنکە کانی  سوپا و پۆلیسی میانمار، بووەتە هۆی ڕووداوەکانیی ئەمدواییەی ئەو وڵاتە .

 لە رۆژی هەینی ٢٥ تا بە ئێستا لە شاڵاوی تازەی پەلامارە سەرکووتکارانە ودەستدرێژ کارانەی سوپای میانمار دژی موسولمانەکانی ڕوهینگیا لە ستانی ڕاخین، ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە زیاتر لە شەش هەزار کەس کوژران و هەست هەزار کەسی تریش بریندار بوون .

ستانی ڕاخین لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە شانۆی پەلامارەکانی سوپای میانمار و بوودائییە دەمارگرژەکان لە دژی موسولمانانی ڕوهینگیاییە .

یەک ملوین موسولمانی ڕوهینگیا لە مافی شارومەندی بێ وەرین لە میانمار دا .  جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێنجشەممە شەو بە باسکردنی ئەوەی کە یارمەتییەکانی ئێران بۆ موسولمانەکانی ڕوهینگیایی ئامادەی بەڕێکردنە ، وتی تاران هەوڵ ئەدات ئیمکانی تازە بۆ ناردنیی یارمەتییەکان بۆ موسولمانەکانی میانمار بەدی بێت .