خۆپیشاندانی خەڵکی لەندەن بۆ داکۆکی کردن لە موسوڵمانانی رۆهینگیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i307757-خۆپیشاندانی_خەڵکی_لەندەن_بۆ_داکۆکی_کردن_لە_موسوڵمانانی_رۆهینگیا
خەڵکی لەندەنی پێتەختی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی داکۆکی کردن لە موسوڵمانانی میانمار و بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر کوشتنی روهینگیاکان خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2017 16:15 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی لەندەن بۆ داکۆکی کردن لە موسوڵمانانی رۆهینگیا

خەڵکی لەندەنی پێتەختی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی داکۆکی کردن لە موسوڵمانانی میانمار و بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر کوشتنی روهینگیاکان خۆپیشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی،  خۆپیشاندەران لەبەردەم بنکەی دەوڵەتی بەریتانیا لە شەقامی داونینگ ستریتی شاری لەندەن  دروشمی  وەستانی ڕەگەز کوژی موسوڵمانانی میانماریان بەرز کردەوە و بە هەڵگرتنی پارچەنووسگەلێک  سەبارەت بە ئیدانەکرانی  کوشت و بڕی  موسوڵمانانی  میانمار  داکۆکیان لەم موسوڵمانانە کرد  .

لە ڕۆژی هەینی بیست و پێنجەمی ئووتەوە تائێستا  لەبەر پەلاماری سەرکوتکارانە و دەستدرێژکارانەی سوپای میانمار بۆسەر موسوڵمانانی روهینگیا لە پارێزگەی راخین لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە زۆرتر لە شەش هەزار موسوڵمانی روهینگیایی  کوژران و هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون .