کۆریای باکووری دیسانەوە مووشەکی هاویشت
ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشووری باسی لە هاوێژرانیی مووشەکێک لە لایەن کۆریای باکووری کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشووری بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو مووشەکە بەیانی هەینی لە ناوچەی " سونان" نزیک " پیونگ یانگ" ، پێتەختی کۆریای باکووری هاوێژراوە وتیشی، مووشەکی هاوێژراوە هەرێمی ئاسمانی ژاپۆنی بەزاندووە .
دەوڵەتی ژاپۆن دوای ئەنجام دانی ئەم تاقیکاریی مووشەکی کۆریای باکووری بە بڵاوکردنەوەی پەیامی خێرا لە تەلەفەزیۆن و مۆبایل، لە خەڵکی داوای کردووە برۆنە نێو حەشارگەکان دا .
کۆریای باشووری یش کە هاوپەیمانی ئەمریکاییەکانە لە ناوچە کە دا لەهەمان خوولەکەکانی سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند لە وڵامیی تاقیکاریی مووشەکی نوێی دڕاوسێ باکووری خۆی ، مەشقی جەنگی بەڕێوە دەبات . هێشتا لە چەشنی مووشەکە هاوێژراوەکەی کۆریای باکووری زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە بەڵام سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاندووە ڕەنگە مووشەکی نوێی یش هەر وەک مووشەکێک کە ٢٩ ئاگۆستی ڕابردوو لە ئاسمانی ناوچەکانی باکووری ژاپۆن تێپەڕێوە ، کیشوەر پێو بێت . کۆریای باکووری ڕۆژی یەکشەممە سێهەمی سیپتەمبەریش ڕایگەیاندووە بۆمبایەکی هیدرۆژێنی بە سەرکەوتوویی تاقیکردۆتەوە . ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رۆژی دووشەممە ١١ سیپتەمبەر لە ژێر گوشاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕیار نامەی نوێی دژی کۆریای باکووری پەسەند کرد .