چین جیهانیی بۆ پشتگری لە بەجیهانی بوونی ئابووری بانگێشت
چین لە چوار چێوەی بەرەو کێشە بردنیی سیاسەتە بازەرگانییەکانی یەکلایانەی پشتگریی کردنیی ئەمریکا ، لە خەڵکی جیهان داوای کرد لاگری لە بەجیهانی بوون بکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " لی کە چیانگ" سەرۆک وەزیرانی چین دۆێنی (پێنج شەممە) لە کۆبوونەوەی ناسراو بە " شەش لەگەڵ یەک" کە بە بەشداریی سەرانی دامەزراوەکانی گەورەی ئابووری جیهان لە پێکەن دا بەڕێوە چوو، وتیشی، یاساکانی چەند لایانەی بازەرگانی جیهان بۆ بردنە پێشەوەی ڕەوتی بە جیهانی بوون دەبێ لاگر یان لێوە بکرێت لە لایەن هەموو وڵاتانی جیهانەوە تابتوانن لە سێبەری ئەو پشتیوانییە، گەشەی ئابووری جیهان بیتە دی . سەرۆک وەزیرانی چین وتیشی: ئەمریکا بە جێ ئەوەی کە بە دوای پەیمانەکانی چەند لایانەی بازەرگانی و ئابووری بێت هەوڵ ئەدات تا لەگەڵ وڵاتان ، گرێبەستی دوو قۆڵی ئیمزا بکات . " لی کە چیانگ" لەم کۆبوونەوەیە وشداری داوە ، ئابووری جیهانی هەروا لەرزۆکە و بابەتەکانی ناڕوونی زۆر هەرەشە لەو دەکات و ژیانی ئابووری جیهان بەستراوەتەوە بە هاوکاریی هەموو وڵاتان و ڕێکخراوەکان گرنگی ئابووری . سەرۆک وەزیرانی چین هەر وەها وتیشی ، وڵاتانی دونیا ئیتر نابێ بە دوای داخستنی دەرگاکانیی خۆیان بن دەرگاکانی هاوکاریی دەبێ ئاوەڵاتر بێت و رێگاکانیش بە تەواوەتی شەفاف بکردرێن .