تاقیکاری مووشەکی کۆریای باکووری
کۆریای باکووری چەند کاتکۆیەک دوای تاقیکاریی مووشەکی نوێی کۆریای باکووری ، مووشەکی بالێستیکی " هیونمۆ-٢" هاویشتووە .
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری سپۆتێنیکی ڕوسیا لە توکیا ، ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باشوری ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا وتیشی: ئەو وڵاتە هاوکات لەگەل تاقیکاریی مووشەکی کۆریای باکووری ، مووشەکی بالیستیکی هیونمۆ-٢ ی بەرەو ئاوەکانیی ژاپۆن هاویشتووە . بەیانی هەینی کۆریای باکووری مووشەکێکی بالێستیکی نێوان بری لە ناوچەی "سونان" لە پیونگ یانگەوە بەرەو ژاپۆن هاویشتووە . وەزارەتی دەرەوەی کۆریا باشووری یش ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا هاوێژرانیی مووشەکی نوێی کۆریای باکووری شەرمەزار کرد و ئەوەی وەک هەرەشەیەک زانیوە دژی ئاستی و ئاسایشی نیو دەوڵەتی .
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشووری لە بەیاننامەکەیە دا ڕایگەیاندووە ئەو وڵاتە بۆ وڵام دانی کۆریای باکووری بەتەواوی ئامادەیە و توانایی خۆی بەهێز دەکاتەوە . پیونگ یانگ بەجاران جەختیکردووە تا کاتیک کە واشنگتۆن و هاوپەیمانەکانی درێژە ئەدەن بە هەرەشەکانیان دژی کۆریای باکووری ، ئەو وڵاتەیش درێژە ئەدات بە بەهێزکردنەوەی تواناییەکانی سەربازی و توانایی پەلاماری دەستپێشخەرانەی خۆی .