کاردانەوەی چین لە حاند تاقیکاری مووشەکی نوێی کۆریای باکوور
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ، تا قیکاریی مووشەکی نوێی کۆریای باکوور لە ئاسمانی ژاپۆنیی شەرمەزار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فرانس پریس، " هواچانگینگ" ڕۆژی هەینی لە وتوویژی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هەواڵنیران دا وتی: پێکەن نەیاری بنپێکردنیی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە لە لایەن کۆریای باکووریی وهەروەها کەڵک وەرگرتنی ئەو وڵاتە لە تیکنۆلۆژیای مووشەکەکانی بالێستیک بۆ تاقیکارییەکانی مووشەکی.
ئەو هەروەها جەختیکرد کە کاربەدەستانی کۆریای باکوور دەبێ زیاتر لە وە دان بە خۆدابگرن . چەند ڕۆژ دوای هەشتەمین خوولی تازەی بایکۆتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دژی کۆریای باکووری بۆ ڕازی کردنیی ئەو وڵاتە بە دەستهەڵگرتن لە بەرنامەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی و مووشەکی ، پیونگ یانگ رۆژی هەینی مووشەکێک لە ناوچەی "سونان" لە نزیکی " پیونگ یانگ" ، پیتەختی کۆریای باکووری هاویشتووە کە ئەم مووشەکە بە تێپەڕین لە ئاسمانی ژاپۆن لە دەریا کەوت . دەوڵەتی ژاپۆنیش کە هاوپەیمانی ئەمریکاییەکانە لە ناوچە دا لەهەمان خولەکەکانی یەکەمی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند لە وڵامی تاقیکاریی مووشەکی نوێی دڕاوسێ باکووری خۆی ، مەشقی جەنگی بەڕێوە دەبات .
ئەوە لە حالێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا یش دوای هەشتەمەین خوولی بایکۆتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دژی کۆریای باکووری لە کاردانەوە بە تاقیکارییەکانیی مووشەکی کۆریای باکوور لە کاربەدەستانی مۆسکۆ و پیکەن داوایکردبوو پیونگ یانگ بخەنە ژێر گوشارەوە . کۆریای باکووری دەلێت تا کاتێکە ئەمریکا، کۆریای باشووری و ژاپۆن درێژە ئەدەن بە کردەوەکانی دنە دەرانەی سەربازی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دا ، ئەو ولاتەیش درێژە ئەدات بە بەرنامەکانی مووشەکی و ناڤۆکی خۆی .