ئەگەری خۆبواردنی ڕووسیا لە ئیمزاکردنی بەڵگەی چاکسازییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان
ئەگەری زۆر لەئارادایە کە رووسیا سەنەدی پێشنیارکراوی ئەمریکا لەبارەی چاکسازییەکان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، مۆر ناکات.
بەپێی ڕاپۆری ئیتارتاس، واسیلی نەبنزیا نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، ئەگەری زۆر لەئارادایە کە مۆسکۆ سەنەدی چاکسازییەکان لە ڕێکخراوای نەتەوەکان کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشنیاری کردووە، ئیمزا ناکات چونکە چاکسازییەکان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ لەچوارچێوەی وتووێژی نێوان هەموو وڵاتانی ئەندام ئەنجام بگرێ و ئەو سەنەدە، بێ هیچ چەشنە دانوستانێک لەبارەیەوە، خراوەتەڕوو.
ئەو دیپلۆماتە ڕووسییە لەهەمان کاتدا ڕایگەیاند، بیرۆکە باسکراوەکانی ئەو سەنەدە، لەیەکەم نیگادا، زۆر سەرنجڕاکێش دێتەبەرچاو.
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەداکۆکی لە بەهێزکرانی دەوری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەئاستی جیهانی وتی: ئەو ڕێکخراوە پێویستی بە چاکسازیی هەیە بەڵام ئەو چاکسازییانە نابێ زۆر بەرفراوان و گشتداگر بێ.
حەفتاو دووهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سبەی، سێ شەممە١٩ی سیپتەمبەر دەس پێ دەکاو ئەمڕۆ سەرانی زۆرێ لە وڵاتان لەپەراوێزی ئەو دانیشتنە، چەندین دیدار و دیمانەیان ئەنجام دا.