میرکل : لەگەل سوسیال دیموکراتەکان وتووێژ دەکەم
سەدرئەعزەمی ئاڵمان لە پرێس کۆنفرانسێکدا وێرای لێکدانەوەی دۆخی حێزبەکانی ئەم وڵاتە دوابەدوای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە لەگەڵ سوسیال دیموکراتەکان بە پێ نەیارەتی ئەم حێزبە ، وتووێژ دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " ئانگلا مرکیل " سەدرئەعزەمی ئاڵمان ڕۆژی دوشەممە وتی کە بەمەبەستی دامەزرانی دەوڵەتی بەهێز وپاوەجیی لەگەڵ حێزبی سوسیال دێموکرات بەمەبەستی دامەزرانی دەوڵەت وتووێژ دەکات. حێزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان ڕۆژی یەکشەممە دوای شکست لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : هۆگری نیە لەگەڵ حێزبە پارێزگارەکان لە دەوڵەتی داهاتووی میرکل هاوپەیمانی بکات. میرکل پێشتر وتبووی لەگەڵ ئەوانەی کە نەیاری حێزبی ئەون ، دەوڵەتی هاوپەیمانی دانامەزرێنێت. میرکل ڕۆژی دوشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: حێزبی دێموکرات مەسیحی یەک ملوین و سێسه د هه زار دەنگ بە حێزبی دێموکراتیکی ئازاد ویەک ملوین دەنگ بە حێزبی " ئالتر ناتیو بۆ ئاڵمانیا داوە. سەدرئەعزەمی ئاڵمانیا وتی: حێزبی " ئالترناتیو بۆ ئاڵمانیا " دەورو ڕۆڵێکی لە داهاتووی سیاسەتی ئاڵمانیا لە ئوروپا نابێت. حێزبەکانی ذیموکراتیکی ئازاد وسەوزەکان بژارەکانی تری میرکلیان بۆ وتووێژ بەمەبەستی دامەزرانی دەوڵەتن. هه ڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئالمانیا ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چوو وتیدا هاوپەیمانی دوو حێزبی دیموکرات مەسیحی بە ڕێبەرایەتی ئانگلا میرکل وحێزبی سوسیال مەسیحی سەتی سی وسە دەنگەکانیان بەدەس هێنا.