وەزیری تەندروستیی ئێران: گرینگیدان بە گیروگرفتی خەڵکی میانمار، یەمەن و سووریا، پێویستە
وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە شەست و چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی ناوچەی دەریای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیWorld Health Organization سەردانی پاکستانی کردووە، وتی: گرینگیدان بە کێشەو گرفتی خەڵکانی میانمار، یەمەن و سووریا پێویستە.
سەیید حەسەن قازی زادە هاشمی، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئیسلامئاباد و لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران دەورێکی چالاک دەبینێ لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و برەوپێدانی پاکپارێزی و تەندروستی و دەرمان و چارەسەریی لەناوچەدا، وتی: لەو دانیشتنەدا، دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی گەڵاڵەی گەشەی تەندروستی و بەرنامەکانی دیکەی حکومەتی ئێران لەمەڕ سەلامەتی و پاکپارێزی شی دەکرێتەوە.
شەست و چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی ناوچەی دەریای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە نۆیەم هەتا١٢یەمی ئۆکتۆبر لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوە دەچێ.