پیداگری ڕێبەری کوریای باکوور لەسەر بەهێز کردنی بەرنامەی چەکەمەنی ناڤۆکی وموشەکی
ڕێبەری کوریای باکوور لەسەر بەهێزکردنی چەکەمەنی ناڤۆکی وموشەکی ئەم وڵاتە پیداگری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رەسمی کوریای باکوور، کیم جونگ ئون، بە ئاماژەدان بە پەرەی ڕوژلەڕۆژ زیاتری چەکەمەنی ناڤۆکی کوریای باکوور وتی: پیونگ یانگ بە بێ لەبەر چار گرتنی بایکوتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، درێژە ئەدات بە بەهێزبوونی بەرنامەکانی ناڤۆکی وموشەکی بالستیکی کێشوەرپێووپێشکەوتەی خۆی. ڕیبەری کوریای باکوور، چەکی ناڤۆکی بە دستکەوتی بەبایخ وئاکامی هەرەشەکانی ناڤۆکی ئەمریکا زانی ووتی: ئەمریکا له ریگه ی بایکوت وهەڕەشە گشت هەوڵی خۆی لەدژی پیونگ یانگ دەکار هێناوە بەڵام لەمپەر لە پێشکەوتنی ئەتۆمی کوریای باکوور نابێت وئەم پێشکەوتنە دەتوانێ هەڕەشەکانی شەڕی ناڤۆکی ئەمریکا پۆچەڵ بکاتەوە. ئەمریکا لەگەڵ چوونی کۆپاپۆڕی فڕۆکە بەر وژیردەریایی بۆ شێوە دوورگەی کوریا ، ئەم ناوچەیەی ئاڵۆزگردووه .