تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 18:48 Asia/Tehran
  • پلان و بەرنامەی بەریتانیا بۆ شەڕی دژ بەکۆریای باکوور

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بەئاماژە بە قووڵ بوونەوەی کێشە زارەکییەکانی نێوان ئەمریکاو کۆریای باکوور نووسی؛ بەریتانیا خۆی بۆ شەڕی شیمانەیی لەگەڵ پیونگ یانگ ئامادە دەکات.

رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف ئەمڕۆ دووشەممە بەهێنانەئارای ئەو ئەگەرە کە کۆریای باکوور سبەی سێ شەممە تاقیکارییەکی مووشەکی دیکەی دوورهاوێژ ئەنجام دەدات، نووسی؛ ئەو پرسە ڕەنگە کاردانەوەی سەربازیی ئەمریکای لێ بکەوێتەوە، بۆیە، بەرپرسانی بەریتانی بۆ شەڕ لەدژ کۆریای باکوور بەرنامەڕێژی دەکەن.

ئەو رۆژنامە بەریتانییە بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسی؛ بێتوو شەڕ لەدژ کۆریای باکوور سەرهەڵبدات، بەریتانیا بەشێک لە هاوپەیمانیی جیهانی لەدژ ئەو وڵاتە دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەممەی ڕابردوو بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک لەسەر توئیتەر وتبووی؛ بژارەیەک لەبارەی کۆریای باکوور، وەڵام دەداتەوە کەئەوەش ئاماژەی ناڕاستەوخۆیە بەکردەی سەربازی.

بەم حاڵەشەوە، بەسەدان کەس لە نەیارانی دژی شەڕ و چالاکوانانی مەدەنیی کۆتاییەکانی مانگی زایینی ڕابردوو وێڕای گردبوونەوە لەبەردەم داونینگ ستریت(نووسینگەی سەرۆک وەزیریی) لەدڵی لەندەندا، خوازیاری خۆبواردن لەسەرهەڵدانی شەڕی سەربازی لەگەڵ کۆریای باکووردا بوون.

پیونگ یانگ چەندین جار خەختی کردووە، تاکاتێک کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی درێژە بدەن بە هەڕەشەو گوڕەشەکانیان لەدژ کۆریای باکوور، ئەو وڵاتەش بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان وتوانای هێرشی پێشدەستانەی خۆی بەردەوام دەکات.

سەرپەیڤ