تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • دەیان بریندار بە هۆی تەقینەوە لە ئەیالەتی بەلوچستانی پاکستان

تەقینەوەی نارنجۆک لە ئەیالەتی بەلوچستانی پاکستان، ٣٨ برینداری لێکەوتەوە.

ئیرنا بە گێڕانەوە لە مێدیاکانی پاکستان ڕایگەیاند؛ ئەم تەقینەوە تیرۆریستیانە ئێوارەی پێنجشەممە لە شارەکانی "مستونک" و "گوادر"ی ئەیالەتی بەلوچستان ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ یان لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوانەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش بە هۆی تەقینەوەیەک لە نزیکی ناوچەی "سەریاب"ی شاری کوەیتەی ناوەندی ئەیالەتی "بەلوچستان"ی پاکستان، حەوت پۆلیس کوژران و  ٢٢ پۆلیسی دیکەیش بریندار بوون.

ئەیالەتی بەلوچستان کە زیاتر لە یەک دەیە شەڕ و توند  تیژی  و تیرۆریزم بە خۆیەوە دەبینێ، لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوویشدا، ئەم پارێزگەیە بەرەوڕووی زۆر کێشە و گرفتی ئەمنی بۆتەوە و هێزە ئەمنییەکانی ئەم ئایالەتە زۆربەی جاران لە تەقینەوە جادەییەکان و پەلاماری خۆکوژانەدا دەبنە قوربانی.

سەرپەیڤ