تشرینی دووه‌م 28, 2017 18:21 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە چەقو بۆسەر شارەداری شاری ئالتنای ئاڵمانیا

شارەداری شاری ئالتنا لە ڕٶژئاوای ئاڵمانیا بە چەقو درایە بەرپەلامار وبریندار بوو.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە ، کاربەدەستانی ئاڵمانی ڕایانگەیاند، کەسی هێرشبەر ڕۆژی دوشەممە بە هۆی هەڵوێستی ئاندراس هالشتیاین شارەداری شاری ئالتنا کە لە پەنابەران پشتیوانی دەکرد، ئەم پەلامارەی ئەنجام داوە. لەم پەلامارەدا کەسێک کە ویستی یارمەتی شارەداری ئالتنا بدات بریندار بوو. کاربەدەستانی ئاڵمانیایی ڕایانگەیاند ، کەسی هیرشبەر لە کاتی ئەنجامی دانی ئەم کارە دەسگیر کراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کەسی هێرشبەر پەنجاو شەس ساڵی بووەو بە کەڵک وەرگرتن لە چەقۆی سی سانتی مێتری پەلاماری کردە سەر شارەداری شاری ئالتنا. ئارمین لاشت  سەرۆک وەزیرانی ئیالەتی نوردراین وستفالن لە کاردانەوە بەم پەلامارە ڕایگەیاند ، دەزگەکانی ئەمنیەتی ئەم پەلامارە بە سیاسی لێک داوەتەوە. ستفان سیبرت وتەبێژی ئانگلا میرکیل شالیاری ئاڵمانیا لە پەیامی توئیتری دا نوسیی : ئەم پەلامارە میرکیلی توشی ترس وتوقان کردووە. هایکو مەس وەزیری دادئەستێنی ئاڵمانیایش لە توئیترەکەی دا نوسیی : هیچکات نابێ قەبوڵ بکەین کە کەسانێک لەبەر یارمەتی دان بەکەسانی تر بدرێنە بەر پەلامار. ئەم پەلامارە وەبیرهێنەرەوەی پەلاماریکی تر بە چەقو لە ئۆکتۆبەری دووهەزارو پازدە بۆسەر هینریت ڕکر شارەداری شاری کولن ە. ئەم پەلامارە لەلایەن توندڕەویکی ڕاستلایەنە وە  ئەنجام بووە کە لە هەڵوێست گرتنی ئەم شارەدارە ژنە لە پێشوازی کردن لە پەنابەران تۆڕە بوو.

سەرپەیڤ