دۆزرانەوەی هەگبەیەکی تەقینەوە لەبازاڕی کریسمەسی ئاڵمان
کانونی یهکهم 02, 2017 11:59 Asia/Tehran
پۆلیسی شاری پۆتسدام لەباشووری ڕۆژاوای برلین(پایتەختی ئاڵمان) ڕایگەیاند، هەگبەیەکی تەقینەوەیی لە بازاڕی کریسمەسی ئەو شارەی دۆزیوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆری دوێشەو(هەینی) ی هەواڵدەریی ئیرنا، پاش دۆزرانەوەی هەگبەیەکی تەقینەوەیی لەبازاڕی کریسمەس لەشاری پۆتسدام لەنزیک بەرلینی پایتەختی ئاڵمان، پۆلیس شوێنەکەی چۆڵ کرد و بۆمبەکەی پووچەڵ کردەوە.
ساڵی رابردوو پاش ئەوەی لۆریەک خۆی کێشا بەنێو ئاپۆرەی بازاڕێکی کریسمەس لە بەرلین کە کوژرانی یانزە کەس وبرینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتەوە، ئاڵمانی خستە دۆخی وشدار .