کانونی یه‌که‌م 07, 2017 11:44 Asia/Tehran
  • وشداری ئاسایشتییانەی باڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە لەندەن و بەغدا دوابەدوای بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە قودس

باڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە لەندەن و بەغدا لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە هەگەری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی توندوتیژ دوابەدوای ڕاگەیەندرانی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی وشداریی دایە شارومەندانی خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لەندەن لە بەیاننامەیەک دا وشداری دایە شارومەندانی ئەمریکی کە ئەوپەڕی پاڕێزو لە سەر هەست بوون ڕەچاو کەن و تەگبیری ئاسایشتی لەبەر چاو بگرن و ئاڵ و گۆڕەکان لە هەواڵەکاندا پێ و شوێن بگرن.

ئەم بەیاننامەیە لە هەل و مەرجێکدا بڵاو دەبێتەوە کە کۆمەڵێک لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی لایەنگری فەلەستین باسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایانە دەکەن لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراقیش لە بەیاننامەکەی دا وشداری داوەتە شارومەندەکانی لە عێراق کە بەتەواوی وریای کێشەو ڕووداوە جۆربەجۆرەکانی گردوپەڕی خۆیان بن.

باڵوێزخانەی ئەمریکا داوای لە شارومەندانی خۆی کردووە کە خۆیان لە قەرەی نزیک بوونەوە شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ناڕەزامەندی دەربڕینەکان و یان مۆڵ درانە شیمانەییەکان نەدەن.

بەیاننامەکە هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شارومەندانی ئەمریکی لە عێراق دا هەروا بەرەوڕووی هەڕەشەی توندو مەترسیی ڕفێندران و کرداری تیرۆریستیین.

وشدارە بەردەوامەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە شارومەندانی ئەم وڵاتە بە بۆنەی جۆربەجۆرەوە لە هەل و مەرجێکدایە کە لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە هیچ چەشنە ڕووداوێکی دژی ئاسایشتی لە هەمبەر شارومەندانی ئەمریکی لە عێراق دا نەقەوماوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە قەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات. جێگای ئاماژەیە کە بەیتولموقەددەس لە ساڵی 1967ەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە.

 

 

 

سەرپەیڤ