کانونی یه‌که‌م 26, 2017 16:29 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی ئاڵمان لە بارەی ئەندامیەتی ئوکراین وتورکیا لە یەکیەتی ئوروپا

زیگمار گابریل وەزیری کاروباری دەرەوەی ئالمانیا ڕایگەیاند : ئوکراین وتورکیا لە داهاتویەکی نێزیکدا نابێتە ئەندامی یەکیەتی ئوروپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس ، گابریل ڕۆژی سێ شەممە ، لەشێوازی جێگیر کردنی هاوکاری نێزیک لەگەڵ ئوکراین وتورکیا پشتیوانی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا هەروەها وتی ئەگەر بکرێ بەڕێککەوتنێکی ئاوەزمەندانە بگەین کە پێوەندیەکان لەگەڵ ئوروپا دوای چوونە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا " برگزیت" تەعدیل بکات ، ئەم ڕیککەوتنە دەتوانێ سەرمەشقێک بێت بۆ وڵاتانی تروەکوو ئوکراین یا تورکیا. پێوەندیەکانی ئاڵمان وتورکیا دوابەدوای دەسگیر کرانی ژمارەیەک لە شارومەندانی ئاڵمانیایی لە تورکیا بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ ڕیکخراوەکانی ترۆریستی ودەس تیدابوون لە کۆدەتای بێ ئاکامی تورکیا ، ڕەش وتەماوی بووە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ئاڵمانیا دەبێژێت ئێستاکە فرەتر لە پەنجا شارومەندی ئالمانیایی لە تورکیا لە گرتوخانەدان. هەروەها دەوڵەتی ئوکراین سەرەتاکانی مانگی دێسەمبەر ڕایگەیاند کە بەنیازە لە بارەی ئەندامیەت لە یەکیەتی ئوروپا وناتۆ کۆپرسیی بەڕێوە ببات کە هەرئەوکاتە کاربەدەستانی بروکسیل پیداگریان کرد ئوکراین ئاسویەکی  وەها ڕوناکی بۆ هاوڕەوتی لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا نیە.

سەرپەیڤ