مێرکل خۆی ئەرکمەند کرد بە نەھێشتنی مەودای چینایەتی لە ئەڵمانیا
سەرۆکی ئەڵمانیا کە هێشتایش دوای تێپەڕینی سێ مانگ لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە نەیتوانیوە دەوڵەتی تازە پێک بینێت ، ڕۆژی یەکشەممە ئەرکەمەند بوو بە هەوڵ دان لە پێناو نەهێشتنەوەی کەلێن و قەڵەشتی ڕۆژ بۆ رۆژ زیاتری چینایەتی لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیا دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنیری رادیۆ تەلەڤزیۆنی ئێران ، " ئانگلا مێرکل" لە پەیامی پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی دەستپێکرانی ساڵی نویی زایینی بە خەڵکی ئەڵمانیا بەلێنی دا سەرمایە نانەوە لە کەرتەکانی ئاسایش و بەرەڤانی ئەم وڵاتە بەهێز و سەبارەت بە باشتر بوونەوەی سیستێمی سەلامەت و ڕاهێنان و پەروەردە هەنگاو هەڵبگرێت .
سەرۆکی ئەڵمانیا بە جەختکردن لە سەر بەدی هێنانی بارودۆخێک تا ئەڵمانیا لە درێژەی ساڵانی داهاتوو چالاکی خۆی بەرەو گوزەرانی باش درێژە پێبدات وتیشی درێژەی گەشەی ئەم وڵاتە لە ساڵانی داهاتوو بەستراوەتەوە بە سوود وەرگرتنی هەموو شارومەندان لە سەرکەوتنەکانی ئەم وڵاتە .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا ٢٤ سێپتەمبەر بەڕێوە چوو. لەو کاتەوە مێرکل هەوڵی دا دەوڵەتێک پێکهاتوو لە پارتەکانی دیمۆکرات مەسیحی ،سۆشیالیست مەسیحی، سەوزەکان و لیبرالەکان پێکبێنێت بەڵام بە تێپەڕینی سێ مانگ لە دانووستانەکان ، پارتەکان لەبارەی پرسە جۆر بە جۆرەکان لەوان کۆچبەری، ژینگە ، وزە و سیاسەتەکانی ئابووری و باج و پیتاکەکان بە ڕێککەوتن نەگەییشتوون. بڕیارە حەوتەمی ژەنیڤەری ٢٠١٨ پارتە ئاڵمانییەکان لە بواری پێک هێنانی دەوڵەت کۆبوونەوە بەڕێوە ببەن. چەقبەستووی سیاسی لە ئەڵمانیا بۆ پێکهێنانی دەوڵەت هەروەها بەرنامە جۆر بە جۆرەکانی نێو خۆیی و دەرەوەیی ئەوروپای لە مەسەلە ئابووریی و دراوییەکانی هەرێمی یۆرۆ تا سیاسەتەکانی کۆچبەری بەرەو ڕووی گرفت کردووە .