سەرۆک کۆماری ڕۆمانی: باڵوێزخانەکەمان نابەین بۆ قۆدس
" کلاوس یوهانس" سەرۆک کۆماری ڕۆمانی ڕۆژی هەینی لەگەڵ"بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی وتووێژی تەلەفوونی کرد و لەسەر رانەگواستنی باڵویزخانەی وڵاتەکەی لە تێلئەبیبەوە بۆ قودس جەختیکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەر لەوە ڕادیۆ ڕژێمی زایۆنیی ڕایەگەیاندبوو کە ڕەنگە بالوێزخانەی خۆی لە تیلئەبیبەوە ڕابگوێزێت بۆ قۆدس .
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەر سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوەکانی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند: واشنگتۆن، قۆدس وەکوو پێتەختی رژیمی زایۆنی بە فەرمی دەناسێت." ترەمپ" هەروەها لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایکرد تا کارو باری بەرایی ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تێل ئەبیبەوە بۆ بەیتۆلمۆقەدەس فەراهەم بکات .
کۆگەی گشتی ریکخراوی نەتەوەکان لە وڵامیی ئەم کردەوە دوژمناکرانەیەی ترەمپ لە ٢١ دیسەمبەری ٢٠١٧ پێشنووسی بڕیارنامەی قۆدسی بە ١٢٨ دەنگی ئەرێ، ٩ دەنگی نەیار و ٣٥ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد . بە گوێرەی ئەم بریارنامەیە، ڕێکخراوەی نەتەوەکان قۆدس وەکوو پێتەختی رژیمی زایۆنیی بە فەرمی ناناسێت.
شاری قۆدس کە مزگەوتی ەئقسا یەکەم رووگەی موسولمانەکانی تێدایە، بەشێکی جیا نەکراوی فەلەستین و لە گرینگترین شۆێنە سێ یانە پیرۆزەکانی ئیسلامیی دیتە ئەژمار.
بەیتۆلمۆقەدەس لە ساڵی ١٩٦٧ لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە .