دواکەوتنەوەی دانووستانەکانی سیاسی پێکهاتنی دەوڵەت لە ئەڵمانیا
دانووستانەکان بەمەبەستی پێکهاتنی دەوڵەتی هاوپەیمانی ئەڵمانیا، بە هۆی ناکۆکی بیر و راکان لەبارەی مەسەلەی پەناخوازەکان ڕاگیراوە.
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەلمانیا ، " مایکل گروسە برومێر" بەڕێوە بەری هاوپەیمانی پەرلەمانی " ئانگالا مێرکل" گەورە سالیاری ئەو وڵاتە ، پێکهاتووە لە پارتەکانی دیمۆکرات مەسیحی و سۆشیال مەسیحی وتی: هەموو لایەنەکان بریاریان بۆ وەدەستهێنانی ئەنجامێک بووە بەڵام وتوویژەکان، لە سەرەتای ئەمرۆ دووشەممە، دوای شەش کاژێر بە ئاکامێک نەگەییشتووە .
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ، لە وتووێژەکانی شەوی دووشەممە کە بەئامادەبوونی میرکێل ڕێبەری یەکێتی مەسیحی، مارتین شولتز سەرۆک پارتی سۆشیال دیمۆکرات و کاربەدەستانی پارتی سۆشیال مەسیحی ویلایەتی بایرن بەڕێوە چوو، پرسگەلێکی وەک سیاسەتی دەرەوەیی، هاوکارییەکان لە پێناو گەشە و پەرە، بەرەڤانی و مافی مرۆڤ کەوتوونەتە بەر لێکدانەوە و ڕاوێژ.
ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکات دوو لایەن جگە لە کۆچبەری لە سیاسەتەکانی کرێکاری و بیمەی سەڵامەتیش ناکۆکییان هەیە . ئەوە لە حالێکدایە کە فرانک والتێر ئیشتاین ماێر ، سەرۆک کۆماری ئەلمانیا جارێکی تر لە سەر پێویستی خێرایی لە دانووستانەکانیی پێکهێنانی دەولەتی هاوپەیمانیی بۆ زاڵبوون بە سەر قەیرانەکان لە وان قەیرانیی پەنابەران لەم وڵاتە، جەختیکرد .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەڵمانای سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەڕێوە چوو ، بەڵام پارتی دەستەڵاتداری دیمۆکرات مەسیحی بەڕێبەری ئانگلا مێرکل ، نەیتوانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت دەست بخات.