جەختی شتاین مایەر لە سەر پێکھاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی
سەرۆک کۆماری ئاڵمانیا لە سەر بڕیاردان سەبارەت بە دواین ڕەوشتی قودس لە سەر بنەمای پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی پێی داگرت.
فرانک شتاین مایەرسەرۆک کۆماری ئاڵمانیا ٢٩ی ژانویە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەییشتە بەیروتی پێتەختی لوبنان. ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆمارێکی ئاڵمانیا بۆ لوبنانە دوای ١٢٠ ساڵ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران( ئیسنا) بە گێڕاەنەوە لە ڕۆژنامەی دەیلی ستار، فرانک شتاین مایەرسەرۆک کۆماری ئاڵمانیا لە بەر میوانداری کردنی ئاوەرەکانی سووریا ڕێزی لە لوبنان گرت.
فرانک شتاین مایەرسەرۆک کۆماری ئاڵمانیا ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوامیی ھەڵوێستی بەرلین لەمەڕ پشتیوانی کردن لە لوبنان، وتیشی: سەرکەوتن و سەربەرزیی جەماوەری ئەم وڵاتە دوای چەند جار ئەزمونی توندوتیژی و تێکھەڵچوون، وانەی زۆری فێری خەڵکانی جیھان کردووە.
فرانک شتاین مایەرسەرۆک کۆماری ئاڵمانیا ھەروەھا وێڕای بەسەرکردنەوەی دارولفەتوای بەیروت چاوی بە ڕێبەرانی ئیسلامی و مەسیحیی لوبنانیش کەوت.
فرانک شتاین مایەرسەرۆک کۆماری ئاڵمانیا لەگەڵ ھێزەکانی وڵاتەکەشی کە لە قەواخی ھێزەکانی پاراستنی ئاشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە لوبنان دا جێگیرنو لەژێر ناوی یونیفێڵ خەریکی چالاکی نواندنن دیداری کرد.
فرانک شتاین مایەر بە پێی بانگێشتنی میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە گەشتێکی سێ ڕۆژەدا بۆ ئەم وڵاتە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای لوبنان لەوانە سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو لایەنە وتووێژی کردووە.