ئیمزای ڕێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی لەلایەن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i328083-ئیمزای_ڕێککەوتننامەی_بەرەنگاربوونەوەی_تیرۆریزمی_جیهانی_لەلایەن_سکرتێری_گشتیی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕێککەوتننامەی هاوکاریی هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی مۆر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 09:34 Asia/Tehran
  • ئیمزای ڕێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی لەلایەن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕێککەوتننامەی هاوکاریی هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی مۆر کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ هەینی وتی: "ئەو ڕێککەوتننامە بەئامانجی پەرەپێدانی هاوکاری و هاواهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داکۆکیی لە وڵاتی ئەندام لە جێ بەجێ کردنی ستراتژیای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ئەو ڕێکخراوە مۆر کراوە."

بەپێی ئەو ڕاپۆرە ، ئەو ڕێککەوتننامە لەبنەڕەتڕا ڕێککەوتنێک لەنێوان سی و شەش ئەندامی مافەوانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داکۆکیی لە وڵاتانی ئەندام بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە تیرۆریستییەکان و توندڕەویی خوازی ، بەتوندوتیژانە لێکدراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئامانجی سەرەکیی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی متمانەبەخشین بەوەیە کە سیستەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەتوانێ داهاتوویەکی باشتر و کاراتر بۆ هەموو ئەندامەکانی بڕەخسێنێ.