نیسان 14, 2018 12:21 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامیی ترۆئیکای ئوروپایی لەڕاکێشانی داکۆکی بۆ گەمارۆدانی ئێران

ترۆئیکای ئوروپایی لەڕاکێشانی داکۆکیی گشت وڵاتانی ئەو کیشوەرە بۆ گەمارۆ و سزا خستنەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبیانووی چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران، بێ ئاکام مان.

بەپێی ڕاپۆری دوێشەو(هەینی) ی ماڵپەڕی پولیتیکۆ، ترۆئیکای ئوروپایی پێڕستێکی لە پانزە کەس و ڕێکخراوی ئێرانی ئامادە کردبوو و خوازیاری گەمارۆدرانیان بوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دیپلۆماتەکانی بەریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە ، وەک وڵاتانی ئوروپایی لایەنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(هەنگاوی هاوبەش) لەچەند حەوتە لەمەوبەرەوە، بۆ سەپاندنی ئەو گەمارۆیانە کە پێویستە هەموو ئەندامانی یەکێتی ئوروپا لەگەڵیدا ڕازی بن، لۆبیان پێکهێناوە.

چەند وڵاتی بۆ وێنە ئۆتریش، قبرس، ئیتالیا، ئیسپانیاو سۆئێد نەیارەتی ئەو بایکۆتانەیان کردووە.

ماڵپەڕی هەواڵیی پۆلیتیکۆ ڕایگەیاند، خرانەڕووی پێشنیاری بایکۆتی کەسایەتییەکان و ڕێکخراوە ئێرانییەکان بەبیانووی چالاکییە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەمەبەستی هاندانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆمانەوە لەڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجامی گرتووە.

دیپلۆماتەکانی ئەو سێ وڵاتە ڕایانگەیاند، هەوڵدان بۆ هێنانەدی کۆدەنگی لەمەڕ سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئێران بەردەوام دەبێ و هێشتا ئەو ئەگەرە هەیە کە پێش دوامۆڵەتی ترەمپ لەمەڕ هەنگاوی هاوبەش(١٢ی مای) کۆدەنگی پێک بێت.

وڵاتانی نەیاری پێشنیاری سێ وڵاتی ئوروپایی وتوویانە کە هەندێ بەڵگەو سەنەد لەدەست دایە کە پێشان ئەدات سەپاندنی بایکۆتی نوێ بەسەر ئێڕان، ترەمپ ڕازی دەکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا بمێنێتەوە.

ترەمپ بەئیدیعای ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابین دەکا، خوازیاری گۆڕینی بڕگەکانی هەنگاوی هاوبەش لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی واشنگتۆنە.

هەرلەو پەیوەندییەدا، ترەمپ ١٢ی ژانڤییە هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێرانی نوێکردەوە، بەڵام چەند شەرتێک لەوان، گۆڕینی بڕێک بڕگەی ڕێککەوتننامەکە، دەسڕاگەیشتن بە ناوەند و ڕێکخراوە سەربازییەکان و گەمارۆی مووشەکیی ئێرانی، بۆ هێشتنەوەی وڵاتەکەی لە هەنگاوی هاوبەش ڕاگەیاندو وتی: ئەگەر کۆنگرە وئوروپا ئەو شەرتانە دابین نەکەن، لە داهاتوودا هەڵپەساردنی گەمارۆکان نوێ ناکاتەوەو لە هەنگاوی هاوبەش دەکشێتەوە.

تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا لەبەردەم جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاوکات لەگەڵ هاتنەسەر دەوری ترەمپ ، گۆڕدراوە بە هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

 

سەرپەیڤ